کچی زیره‌ك

  • بادئ الموضوع بادئ الموضوع G.M.K Team
  • تاريخ البدء تاريخ البدء

G.M.K Team

G.M.K Team
له‌ یه‌کێک له‌ قوتابخانه‌کان کجێکی زیره‌ک ئه‌بێت و مامۆستاکه‌ش زۆری خۆش ئه‌ویست و به‌رده‌وام رێزی لێ ئه‌گرت و بایه‌خی پێ ئه‌دا تا وای لێهاتبوو قوتابیه‌کانی تر زۆر لایان سه‌یربوو تا رۆژێک به‌ کۆمه‌ل رۆیشتن بۆ لای مامۆستاکه‌ و پرسیاریان لێ کردوو وتیان :
مامۆستا بۆ تۆ ئه‌م کچه‌ت له‌ هه‌موو قوتابیه‌کانی تر خۆشتر ده‌وێت و زیاتر بایه‌خ به‌و ئه‌ده‌یت ؟
مامۆستاکه‌ش له‌ وه‌لامدا پێی وتن له‌گه‌لم وه‌رن
دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان هه‌موو له‌گه‌ل مامۆستاکه‌ رۆیشتن مامۆستاکه‌ داوای لێکردن هه‌ر یه‌که‌ و مریشکێک سه‌رببڕێت له‌ شوێنێک بێ ئه‌وه‌ی که‌ هیچ که‌س بیبینێت و پێی بزانێت

بۆ رۆژی دواتر هه‌موو قوتابیه‌کان هه‌ر یه‌که‌و مریشکێکی سه‌ر بڕی بوو له‌ ماله‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک هه‌ستی پێ بکات و بیبینێت دوای ئه‌وه‌ هه‌موویان مریشکه‌ سه‌ربڕاوه‌که‌یان هێنابووه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ ته‌نها کچه‌ زیره‌که‌که‌ نه‌بێت که‌ نه‌یتوانی بوو سه‌ری مریشکه‌که‌ ببڕێت

مامۆستاکه‌ له‌ کجه‌که‌ی پرسی ئایا بۆ سه‌ری ئه‌م مریشکه‌ت نه‌بڕیوه‌ ؟
کجه‌ زیره‌که‌ له‌ وه‌لامدا وتی ؟
مامۆستا نه‌متوانی که‌ سه‌ری ببڕم بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س نه‌م بینێت چونکه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موومان ده‌بینێت جا له‌ هه‌رکوێیه‌ک بیت و له‌ هه‌رشوێنێک بیت ئه‌وا خوا ئه‌مان بینێت بۆیه‌ تۆش وتت نابێت که‌س بتان بینێت بۆیه‌ نه‌متوانی چونکه‌ خوا ئێمه‌ ئه‌بینێت
ش
ئینجا مامۆستاکه‌ وتی ئه‌وه‌یه‌ کچی زیره‌ک !!!
 
آموزش برنامه نویسی اندروید از صفر تا صد پروژه محوری و مناسب ورود به بازار کار | الکامکو
 
التعديل الأخير بواسطة المشرف:
أعلى